AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٤:٢٠:٥١ د.ن
1337740

لەنێوبرانی دوو شانەی نوستووی تیرۆریستی لە هەولێر

دەزگای دژەتیرۆر لە ھەرێمی کوردستانی عێراق، تەفروتوناکردنی دوو شانەی تیرۆریستیی لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعەرەبیە ، دەزگای دژەتیرۆر لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوو شانەی نوستووی سەربە تاقمی تیرۆریستیی داعشی لەناوبردووە کە پلانیان ھەبووە لە هاوکات لەگەڵ ساڵی نوێ دا  تەقینەوە و هێرشی تیرۆریستی لە هەولێر ئەنجام بدەن.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، دەستگیر کردنی چوار ئەندامی ئەم دوو شانە تیرۆریستییەی ڕاگەیاند کە بە فەرمانی سەرکردەکانی داعش کاریان دەکرد.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ دڵنیا بوون لە سەرھەڵنەدانەوەی داعش و یەک نەگرتنەوەی چەکدارە ھەڵاتووەکانی بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و بەدواداچوون بۆ بەرماوەکانی داعش لە سەرتاسەری وڵات.

سەرەباری شکستھێنانی داعش لە عێراق، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە هێشتا لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتدا ئامادەن و هێرشی تیرۆریستیی بەشێوەیەکی پچڕپچڕ ئەنجام دەدەن.

342/