بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «ئەردا ئۆلۆتاش»، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە «مارسەی»لەفەرەنسا ڕایگەیاند، شەش کەس بوتڵی ئاگرینیان فڕێداوەتە نێو بینای کونسولخانەی تورکیا و دواتر هەڵاتوون.
«ئەردا ئۆلۆتاش» لە درێژەدا ئاماژەی بەوە داوە کە کارمەندانی کونسولخانەی تورکیا لەم هێرشەدا هیچ زیانێکیان پێنەگەییشتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی کۆنسولخانە سکاڵایان تۆمارکردووە و گەیاندوویانەتە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا.
بە وتەی کۆنسولی گشتیی تورکیا لە «مارسەی»ی فەرەنسا، ھەتا ئێستا ناسنامەی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە و پاڵنەریان بۆ ئەم کارە نادیارە.
342/