AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٦:٥٥:٢١ د.ن
1336395

بەردەوامیی شکستی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی سەرۆک

میدیاکانی ئەمریکا وایان بڵاو کردەوە کە دەنگدانی حەوتەمیش بۆ هەڵبژاردنی «کڤین مەک کارتی» وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا شکستی هێنا.

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان پێویست بە 218 دەنگ دەکات. ئەنجوومەنی نوێنەران و کۆمارییەکان ڕووبەڕووی یەکێک لە قەیرانە گەورەکانی سەد ساڵی ڕابردوو بوونەتەوە و نەیانتوانیوە لە خولی یەکەمدا یاسادانەرێک وەک سەرۆک هەڵبژێرن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ناکۆکیی نێوان نوێنەرانی کۆمارییەکان بەردەوامەو بەپێی ڕێساکان کۆنگرەی ئەمریکا ناتوانێت دەست بە چالاکییەکانی بکات تا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵنەبژێردرێت.

دوابەدوای ئەم قەیرانە لەنێو کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پاڵپشتی «کیڤن مەک کارتی» کرد بۆ شکاندنی ئەو بنبەستە و داوای کرد هەموو کۆمارییەکان دەنگی پێبدەن.

هاوکات جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕەخنەی لە شکستی کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران گرت لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و دەستپێکردنی کارەکانی ئەم ئەنجومەنە و بە ئابڕووچوون بۆ وڵاتەکەی و جێگای شەرمەزاری ناوی برد و ڕایگەیاند، ئەم ناکاراییە کاریگەری نەرێنی دەبێت.

342/