AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٦:٥٤:٤٧ د.ن
1336394

پەرەسەندنی گرژی لە بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا

«شازادە هەری» کوڕی پاشای بەریتانیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە «شازادە ڤیلیامی» برای لێی داوە.

ئەم هەواڵە لەسەر بنەمای دەستڕاگەییشتن بە ناوەڕۆکی کتێبێک لەلایەن ڕۆژنامەی گاردیەنەوە بڵاوکراوەتەوە.

بەگوێرەی کەناڵی تەلەفزیۆنی یۆرۆ نیوز، گومانی تێدا نییە کە ناکۆکی لە نێوان ئەو دوو برایەدا هەیە. ئەمەش وەک درزێک لە نێو بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیادا لێک دەدرێتەوە. لەم کتێبەدا شازادە ڤیلیام ڕەخنەی لە هاوسەری شازادە هەری گرتووە.

شازادە هەری ڕایگەیاندووە کە شازادە ڤیلیام داینا.

دوو ساڵ لەمەوبەر شازادە هەری و هاوسەرەکەی بنەماڵەی شاهانەیان بەجێهێشت. ئەو دوو هاوسەرە تەنها ساڵی ڕابردوو لە لەندەن بوون کاتێک شاژن کۆچی دوایی کرد. ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی گرژی لە نێو بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا.

هەروەها پێشتریش گەلێک جار «میگان» هاوسەری ڕەشپێستی نەوەکەی شاژنی بەریتانیا، چەندین جار باسی لەوە کردووە کە لە سیستەمی شاهانەی بەریتانیادا بووەتە ئامانجی ڕەفتاری ڕەگەزپەرستانە و گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە بڕیاری خۆکوشتنی داوە.

342/