AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٦:٥٤:٢٢ د.ن
1336393

دەوڵەتی تورکیا دەست بە سەر دارایی ھەدەپەدا دەگرێت

دادگای دەستوری تورکیا بڕیارێکی دەر کردووە بۆ دەست گرتنی کاتی بەسەر دارایی پارتی دیموکراتی گەلانی ئەم وڵاتە «ھەدەپە» دا.

بە گێڕانەوە لە ژێدەرەکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی گەلانی ئەم وڵاتە «ھەدەپە»، دادگای دەستوری تورکیا بەبی ئاگادارکردنەوەی پارێزەرانی هەدەپە بڕیاری دا بەشێوەیەکی کاتی ھەژماری بانکیی ئەم لایەنە کوردییەی تورکیا بلۆک بکات.

لەم پەیوەندییەدا وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلانی ئەم وڵاتە «ھەدەپە» ڕایگەیاندووە کە، بریارەکەی دادگای دەستوری تورکیا بۆ دەست گرتن بە سەر دارایی و ھەژمارە بانکییەکانی پارتەکەی ھەنگاوێکی نایاساییە.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە، بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای دەستووری تورکیا، دەستەڵاتدارانی حکومەتی دادوگەشە بە ناوی دادگای دەستوری تورکیاوە بڕیاریان داوە ھاوکارییە داراییەکانی دەوڵەت بۆ پارتی دیموکراتی گەلان “ھەدەپە” ڕابگرن،هەرچەندە پارێزەرانی هەدەپەش ئاگاداری بڕیارەکە نەبوون و کاتێکیش چونەتە دادگا پێیان وتون بریارەکە ھێشتا یەکلایی نەبووەتەوەو هەرکات چووە واری جێبەجۆکردنەوە رای دەگەیەنن و ئاگاداریان دەکەنەوە.

ئەو وتەبێژەی پارتی دیموکراتی گەلانی «هەدەپە» جەختی لەوە کردووەتەوە کە، دادگاکانی تورکیا لەژێر فشاری دەسەڵاتدان و داخستنی ھەژمارەکانیان نادەستوری و نایاساییە.

342/