AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٧:٣٧:٠٩ د.ن
1336082

ڕابەری مەزنی شۆڕش: ڕۆژئاوای تازەگەر دژ بە کەرامەتی ژنان توشی تاوان ھاتووە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە بانگەشەکارانی مەرایی کاری ڕۆژئاوای لە بواری ژنان بە داواکارانە و ھەڵمەتبەرانە ڕاگەیاندو وتی: ڕۆژئاوای تازەگەرو کولتووری لادەرانەی ڕۆژئاوا بەڕاستی لەم ڕووەوە تاوانبارەو بەرامبەر بە کەرامەت و ئابڕووی ژنان توشی تاوان ھاتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی، ئەمڕۆ (چوارشەممە)، لە کۆبوونەوەی سەدان ژنی بلیمەت و چالاک لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و زانستیدا، "بوارەکانی کارکردن" و "ڕوانینی نەوسخوازانە بەرامبەر بە ژنان"ی بە دوو کەڵکاژۆیی بنەمایی ڕۆژئاوا لە ھەمبەر ژنان زانی و وتیشی: ئامانجی سەرەکیی وروژاندنی پرسی ئازادیی ژنان لە ڕۆژئاوا، ڕاکێشانیان لە ماڵەوە بۆ کارگەکان بوو بۆ ئەوەی ژنان وەک هێزی کاری هەرزان بەکاربهێنن.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژەدان بەو ئامارو ڕاستیانەی کە تەنانەت ناوەندە فەرمییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاواش ڕایدەگەیەنن، بانگەشەی ڕۆژئاوا سەبارەت بە داکۆکیکردن لە مافی ژنانی بە ئەوپەڕی پڕکێشی و بێڕێزی ناوبرد و وتی، ئازادیی گوماناویی سیستەمی بوورژوازی ، هاوتایە لەگەڵ "دیلبوون و سوکایەتیکردن" بۆ ژن، بە جۆرێک کەتەنانەت مرۆڤ پێی شەرمە باسی هەندێک بابەتی باوی ڕۆژئاواش بکات.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی دۆخی بنەماڵە لە ڕۆژئاوای بە هەڵوەشاوە ناوبرد و ڕایگەیاند، ئەم مەترسییە دەنگی ناڕەزایی بیرمەندانی خێرخوازو ڕیفۆرمخوازی ڕۆژئاوایشی دەرھێناوەو، بەڵام ڕەوتی ڕوولە ڕووخانی بنەماڵە لە ڕۆژئاوادا ھێندە خێرایە کە مەحاڵە بوەستێنرێت و یان چاکسازیی تیادا بکرێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها وێڕای ئاماژە کردن بە پەلەقاژەی بەرفراوانی ئەم دواییە دژی باڵاپۆشی وحیجاب، پێی داگرت: دەی کێگەل دژی ئەو هەوڵ و پەلەقاژەگەلە وەستان؟ دیارە ئەوە ژنەکان بۆخۆیان بوون کە هەڵسانەوە، ئەویش لە کاتێکدا کە ناحەزان بە هیوای ئەوە بوون کە ھەر ئەم ئافرەتە _وەک دەڵێن_ کەم پۆشتەگەلە ، چارۆکەو باڵاپۆشەکانیان فڕێ دەن، کەچی بە قسەیان نەکردن بەڵام ژنەکان ئەوەیان نەکرد و لە دەمی بانگەوازکەرو بانگێشتنکاریان دا.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە بێ گومان حیجاب و باڵاپۆشی پێویستییەکی شەرعی و خەوشان ھەڵنەگرە، وتیشی ئەم پێویستییە خەوشان ھەڵنەگرە نابێت ببێتە هۆی ئەوەی کە ئەوانەی وا بە تەواوی ڕەچاوی حیجاب و باڵاپۆشی ناکەن بوختانی بێ دینی یان دژە شۆڕش بوونیان بۆ بکرێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی خزمەتەکانی کۆماری ئیسلامی بە ژنانی وەک پرسێکی گرینگ و لەبیرنەکراو زانی و وتیشی: پێش شۆڕش ژنی ژیر و زانا و لێکۆڵەر کەم بوون، بەڵام شۆڕش بووە هۆی گەشەکردنی ژنانی خوێندەوار بە شێوەیەک کە لە ھێندێک ساڵ دا ژمارەی خوێندکارانی کچ لە ژمارەی کوڕان وەپێش کەوتووە و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە لقە جیاوازەکانی زانست و تەکنەلۆژیادا خەریکی چالاکی نواندنن.