AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٧:٣٠:٠٣ د.ن
1335801

شێخ زەکزاکی: میراتی شەهید سولەیمانی بەردەوامە

ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی نەیجیریا جەختی لەوە کردەوە کە کردەی ئەمریکا لە مەڕ تیرۆرکردنی سەردار قاسم سولەیمانی نەک هەر شکست خواردوو بوو، بەڵکو پەرەی بە بیرکردنەوە و قوتابخانەی ئەم شەهیدە پلە باڵایەش دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئێرانپرێس،شێخ «ئیبراهیم زەکزاکی» لە وتارەکەیدا بەبۆنەی سێهەمین ساڵیادی شەهید سولەیمانی لە ئەبوجە، وێڕای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی لە ڕابەری مەزنی شۆڕش، گەلانی ئێران و عێراق، وتی : ئەمریکا پێی وابوو بە شەهید کردنی دوو فەرماندەی بەرخۆدان، زاڵ دەبێت بەسەر ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا، بەڵام هەڵەیەکی گەورەی کرد.

ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی نەیجیریا وتیشی: بە شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی، میرات و یادەوەریی ئەم شەهیدە پایەبەرزە لە دڵ و مێشکی گەلی موسڵمان و خەڵکی ئازادیخوازی جیهاندا ماوەتەوەو، بەڕێ کرانی تەرمی سەرداری شەھید سولەیمانی  ئەو گرینگایەتییەی سەلماند.

شێخ "ئیبراهیم زەکزاکی" ڕاشیگەیاند، شەهیدانی بەرەی خۆڕاگری تا ئێستاش بۆ خەڵک زیندوون و نەریتی ملیۆنیی بەڕێ کرانی تەرمی ئەو شەهیدانە نومایشی دڵسۆزی و خۆشەویستی بوو بۆیان.

سەرۆکی بزوتنەوەی ئیسلامیی نەیجیریا هەروەها لابردنی پەیامی مەجازییەکەی ساڵی ڕابردووی لە لایەن فەیسبووکەوە سەبارەت بە شەهید سەردار قاسم سولەیمانی بە پشتیوانی لە تیرۆر وەسف کرد.

342/