AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٧:٢٥:٠٣ د.ن
1335790

ڕەئیسی: سەندنی تۆڵەی خوێنی شەهید سولەیمانی ھەرەقەتییە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ئەمریکییەکان دەبێ بزانن کە نەتەوەی ئێران لە خوێنی سەردار قاسم سولەیمانی خۆش نابن و سەندنی تۆڵەی خوێنی ئەو شەهیدە پایەبەرزە ھەرەقەتییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەیەکی گەورەی جەماوەریدا کە بۆ ڕێزگرتن لە سێهەمین ساڵڕۆژی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە نوێژگەی ئیمام خومەینی (رە) لە تاران بەرپاکرابوو، بە ھێنانە ئارای ئەم بابەتەی کە بوونی کەسانی چاکسازی خوازو دادویست مایەی مانەوەو پێشەنگایەتییە، وتیشی: سەردار سولەیمانی کەسێک بوو نەک هەر بیری لای نەتەوەی ئێران بەڵکو لای تێکڕای گەلانی موسڵمانی جیهان بوو.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، لەم ڕێوڕەسمەدا، کە چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵک، بنەماڵەی شەهیدان، گیانبازان، میوانانی نێودەوڵەتی، باڵوێزی وڵاتان، بەرپرسانی باڵای نیشتمانی و سەربازی و کەسایەتییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەی بوون، وتیشی: ڕێزلێنان لە شەهید سولەیمانی ، سیمای جیهانیی شەڕی دژی ئیستیکبارو توندڕەوی و ڕێزگرتن لە هەموو کارە چاکەکان و بێزاری دەربڕین بەرامبەر بە ستەم و ئیستیکبارو پاوانخوازانە.

ڕەئیسی وتیشی: پەیامی ئامادەبوون لە یادی سەردار سولەیمانی بۆ هەموو ژن و پیاوە ئازاکان ئەوەیە کە پێویستە بوەستین و بەرەنگاری ئیستیکبارو ستەم ببینەوە بۆ ئەوەی ڕێگا لە ستەمکاران و موستەکبیران بگرین.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەمەی کە  شەهید سولەیمانی هەژموونی ئەمریکای لە جیهاندا شکاند، وتیشی: شەهید سولەیمانی هەم شوناس ساز و هەم بوژێنەرەوەی ناسنامەی ئیسلامی بوو لە ناوچەکەدا.

بەرپرسی دەسەڵاتی جێبەجێکاری ئێران ڕوو لە ئەمریکا و دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: هەروەک چۆن سەردار سولەیمانی لە دژی ستەم و زیادەڕەوی و هەژموونی و لووتبەرزی وەستایەوە و بەرخۆدانی لە ناوچەکەدا خوڵقاند، ئەمڕۆش لاوانی خۆشەویستی ئێران ھەتا کۆتایی لە دژی دوژمنان دەوەستنەوە .

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ژانویەی 2023 ڕێککەوت لەگەڵ 13ی بەفرانباری ساڵی 1401ی کۆچیی ھەتاوی، ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ڕۆژی جیهانیی خۆڕاگرییە.

سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

342/