AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٦:٠٧:٥١ د.ن
1335471

بەرپاکرانی نەریتی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی لە لوبنان

نەریتی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی لەوانە «ئەبو مەهدی موھەندیس» لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە لە «سەیدا» بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمینار، نەریتی یادکردنەوەی شەهیدانی تەوەرەی بەرخۆدان، سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق بە ھۆی حیزبوڵڵاوەو بە بەشداریی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە سیاسی و حیزبییەکانی بەرخۆدانی لوبنان و فەلەستین، لە نێویاندا ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان لە لایەن ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینیی موسڵمان و مەسیحی بەڕێوەچوو.

«موجتەبا ئەمانی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان لەم نەریتەدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ خۆڕاگری بەهێزە و هیچ کام لە دوژمنان ناتوانن کەڵکاژۆیی لە خوێنی شەهیدانی بەرخۆدان بکەن.

ئەمانی وتیشی، ئەوە خوێنی شەهیدانە کە ئازادیخوازان بەرەو بەرخۆدانی زیاتر و بەرگریی فراوانتر و ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتر لە ھەمبەر دوژمنان دەبات.

هەروەها «شێخ نەبیل قاووق» ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حزبوڵڵای لوبنانیش لەم نەریتەدا ڕایگەیاند، تەوەرەی بەرخۆدان کە لەلایەن شەهید قاسم سولەیمانیەوە پێکهێنراو پاڵپشتیی دەکرا، ئەمڕۆ بووەتە سوپایەکی ملیۆنیی پێکھاتوو لە هێزی خۆڕاگری مەشقپێکراو و تەیار، کە ئامادەیە سەرکەوتنێکی گەورە مسۆگەر بکات کە دیارە ئەمەش کارەساتێکی گەورەیە بۆ ڕژێمی زایۆنی.

«شێخ غازی حەنینە» سەرۆکی دەستەی ئەمینداری کۆبونەوەی زانایانی موسڵمان، هەروەها لە نەریتی ساڵیادی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی جەختی لەوە کردەوە کە، شەهید سولەیمانی تا ئێستاش بەو ھزرو فەرهەنگ و بیردۆزانەی کە جێبەجێی کردوون زیندووە و بۆچوونەکانی پەیڕەودەکرێن.

342/