AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٦:٠٦:١٨ د.ن
1335468

بەیاننامەی سپای پاسداران لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی: تۆڵەسەندنەوە لە بکەرو پێکەرانی تیرۆری شەهید سولەیمانی بابەتێکی ھەرەقەتیە

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە سێیەم ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید حاج «قاسم سولەیمانی» تۆڵەسەندنەوە لە بکەرو پێکەرانی تیرۆری ئەو شەهیدەی وەک بابەتێکی ھەرەقەتی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دا هاتووە: شەھیدبوونی مەزڵومانەی "حاج قاسم سولەیمانی"، ناو، یادەوەری، ئارمانج و حەماسەتی جێی شانازیی فەرماندەی سەربەرزی خۆڕاگری لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، کە چڕگەی سەرنجی بیروڕای گشتیی خەڵکانی جیھان، بەتایبەت نەوەی گەنج و خەباتکارە بڕوادارو ڕاستگۆو دژە ستەمەکانی گەلان و کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتییە، بووەتە ھۆی پەرەسەندنی دیالۆگی خۆڕاگری و دژە ئیستیکباری لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی یانەی ڕۆژنامەنووسانی لاو، لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: شەهید «حاج قاسم سولەیمانی» لە سای ئیمان و باوەڕ،نیازپاکی، پاڵنەران و ئیرادە و بوێری و کرداری شۆڕشگێڕانە و بیروباوەڕی قووڵی، بووەتە ھێماو پاڵەوانێکی ھەر ماو بۆ ئێران و ئێرانییەکان و بگرە بەرەی خۆڕاگریی دژە ئیستیکبارو دژە زایونی لە جیھاندا.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا بەرپەرچ دانەوەی دیاردەی نەگریسی داعش لە ناوچەکە و دابین کرانی ئاسایشتی پاوەجێی ئەمڕۆی ئێرانی ئازیز، بە پێناوداری خەباتی خۆبەخشانەو لەخۆبردووانەی «حاج قاسم»و بەرگریکارە سەربەرز و نەمرەکانی مەزارگە پیرۆزەکان زانراوەو جەخت لەوە کراوەتەوە کە، قوڵایی ستراتیژیای ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیرسانەوە لە سنوورەکانی بەرخۆدانی دژی زایونی، لەو کۆڵەکانەی بەرپەرچ دانەوەو دەستەبەرکرانی ئاسایشتی وڵات دێتە ئەژمار.

ئەم بەیاننامەیە پتەوی و گەشەدار بوونی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لەمەڕ بەرەوپێش بردنی ستراتیژیای پشتگیری و هاوڕێیەتیی بەرەی بەرخۆدانی ئیسلامیی بە دەربڕو نیشانەی بەردەوامیی ڕێبازی سەردار سولەیمانی و مانەوەی ئارمانجەکانی نەتەوەی ئێران لە ڕووی پشتگیری کردنی گەلی فەلەستین و ئازادکردنی قودسی پیرۆز زانیوە.

سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

342/