AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٦:٠٥:٤٥ د.ن
1335467

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: پرسی پێشکەوتنی زانستی و بەزاندنی سنووری زانست نابێ لەبیر بکرێت

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکیەتیی کۆمەڵەی خوێندکارانی ئیسلامی لە ئەورووپا، جەختی کرد: نابێت پرسی پێشکەوتنی زانستی و بەزاندنی سنووری زانست لەبیر بکرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکیەتیی کۆمەڵەی خوێندکارانی ئیسلامی لە ئەورووپا، کۆمەڵە ئیسلامییەکانی بە گەنجینەیەکی کۆماری ئیسلامی و ھەڵگری ئەرکی تایبەتی زانی و پێی داگرت: بەردەوامیی سەقامگیری، کاریگەری لەسەر ژینگەی دەوروبەر و ڕوونکردنەوەی پەیامی نوێی کۆماری ئیسلامی یەکێک لە ئەرکە پێویستەکانی کۆمەڵە ئیسلامییەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی لەم دیدارەدا به ڕێزگرتن له یادی خوالێخۆشبوو حوججەتولئیسلام، «دوکتور ئیژەیی» له دامەزرێنەرانی یەکێتیی کۆمەڵەکانی خوێندکاریی ئیسلامی له ئەورووپا، چالاکیی قوتابیانی لاوی خاوەنی تێڕوانینی نوێ و شۆڕشگێڕانەی بەرز نرخاند.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: کۆمەڵە ئیسلامییەکان بە دوو ئامانجی پتەوکردنی بناغەی ھزری و بڕوایی خودی ئەندامان و هەروەها کاریگەری دانان لەسەر ژینگەی دەوروبەر پێکهێنراون، بەڵام کۆمەڵە ئیسلامییەکان لە دەرەوەی وڵات ئەرکێکی دیکەیان هەیە، کە بریتییە لە ناساندنی ھزری بنەڕەتی و ناوەندایەتیی کۆماری ئیسلامی.

بەڕێزی ڕوونکردنەوەی پرەنسیپەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوان پێوەندیی نێوان کۆمارەتی و ئیسلامی بە گرینگ و ھەستیار زانی و وتی: پەیامی نوێی کۆماری ئیسلامی ئەوەیە کە لە پێکهێنانی حکومەتدا، جگە لە کاریگەریی خەڵک، بنەماکانی ئایین و باوەڕیش کاریگەرن.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕۆژکردنی کۆمەڵە ئیسلامییەکان بە پاراستنی پرەنسیپ و بناغەکانی بە پێویستمەندییەکی دیکەی هەلومەرجی ئەمڕۆ زانی و وتیشی: هەندێک پرەنسیپ و چەمک جێگیر و هەمیشەیین، وەک بنەمای دادپەروەری، کە ھەرلەهەزاران لەمەوبەریش هەبووەو کۆنیش نابێت ، بەڵام دادپەروەری و گۆڕان لە شێوازی ڕاپەڕاندنی دا ڕێی تێ ئەچێ.

بەڕێزی پرسی زانست و پێشکەوتنی زانستی بە دیالۆگی هاوبەشی وڵات لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زانی و وێڕی ستایش کردنی بەڕێوەبرانی کۆبوونەوەی زانستی لە کۆنفرانسی ئێستای کۆمەڵەی خوێندکارانی ئیسلامی لە ئەوروپا ، وتی: پرسی پێشکەوتنی زانستی و بەزاندنی سنووری زانست نابێت لەبیر بچێتەوەو وەھا بیربکرێتەوە کە سەرنجدانی بوارەکانی ئایینی و شۆڕشگێڕانە دەبنە هۆی پشتگوێخرانی پێشکەوتنی زانستی.

342/