AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٧:٣٠:٤٥ د.ن
1335175

وەزیری دەرەوەی تورکیا:رەنگە لە ناوەڕاستی ئه‌م مانگه‌دا دووھەمین کۆبوونه‌وه‌ لەگەڵ کاربەدەستانی سووریا بکرێت

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: رەنگە لە ناوەڕاستی ئه‌م مانگه‌دا دووھەمین کۆبوونه‌وه‌ لەگەڵ کاربەدەستانی سووریا ئەنجام بگرێت.

«مەولود چاوشئۆغڵو»  وەزیری دەرەوەی تورکیا که‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سەرۆکی وڵاتی برازیل سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانی دا وتی: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆڤ»ی وەزیری دەرەوەی روسیا پێی وتووە،لەوانەیە ھەتا بەرلە کۆتایی ھاتنی ئەم مانگە لەگەڵ کاربەدەستانی سووریا لە وڵاتێکی سێھەم کۆبوونەوەیەکی تازە بکەن.

وەزیری دەرەوەی تورکیا په‌یوه‌ست به‌ ته‌وه‌ره‌کانی کۆبونه‌وه‌که‌ش وتی:ئەو بابه‌تانه‌ی که‌ باسیان دەکەین، تا دێت ئاستیان به‌ره‌و سەرەوە ده‌چێت، سەرەتا کۆبونەوە له‌ ئاستی تەکنیکی و هەواڵگری و سەربازی دەبێت، دواتر قۆناغی سیاسی و پاشان کاروباری دەرەوە.

جێگای ئاماژەیە لە ئاراستەی نزیک بوونەوەی ھەردووک وڵاتی سووریاو تورکیا لە یەکتر لەم دواییەدا کۆبوونەوەیەک بە سه‌رپه‌رشتیی روسیا لە مۆسکۆبەڕێوەبراو لە ئێستاش دا باسی ئەوە دەکرێت کە بۆی ھەیە لە داھاتوودا چاوپێکەوتنێک لە نێوان سەرۆک کۆمارانی ھەردووک وڵاتەکە، «بەشار ئەسەد»و «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ئەنجام بگرێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی سوریا نزیک بوونەوەی زیاتری دیمەشق و ئەنقەرەی بەستووەتەوە بە کشانەوەی یەکجاریی لەشکریانی تورک لە خاکی سووریا.

342/