AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٧:٢٨:٢١ د.ن
1335171

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: کاری گەورەی شەهید سولەیمانی پاراستن ، گەشەپێ دان، تەیارکردن و بووژاندنەوەی بەرەی خۆڕاگری بوو

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەخشینی ڕۆحێکی تازە بە بەرەی خۆڕاگریی وەک کارێکی زۆر هەڵکەوتەو بنچینەیی شەهیدی نەمر سەردار«قاسم سولەیمانی» باس کردو وتیشی: سەرداری نەمرمان بە هێزمەندکردنی بەرخۆدان لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە، ئەم دیاردە هەرماوو گەشەسەندووەی دژی ڕژێمی زایۆنی و کنەی ئەمریکا و وڵاتە ئیستیکبارییەکانی دیکە بووژاندنەوەو تەیاری کردو پاراستی.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە، لە دیدارێکدا لەگەڵ بنەماڵە و ئەندامانی ستافی یادی سەردار سولەیمانی، شایەتی دانی «سەیید حەسەن نەسروڵڵا»ی وەک مرۆڤێکی بێ وێنە سەبارەت بە خەباتی سەردار سولەیمانی بە پێوەرێکی گەورە زانی بۆ تێگەییشتن لە گرنگایەتیی کارەکانی سەردار سولەیمانی لە بووژاندنەوەی بەرخۆداندا.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە پێشکەوتنی فەلەستینییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی زایۆنییەکان و دەستکەوتەکانی خۆڕاگری لە عێراق، سووریا و یەمەن، وتیشی: سەردار سولەیمانی، بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی ساڵانی  بەرگریی پیرۆز و ڕاوێژی ھاوڕێکانی ، بەرخۆدانی بە  پشتبەستن بە مسۆگەراتی نێوخۆیی هەمان وڵاتان بەهێزتر کرد.

بەڕێزی ھەروەھا لە چالاکی خستنی ئەو گروپە گەورەیەی داعش و خاشەبڕکردنی زۆرێک لە ڕەگ و ڕیشەکانی بە یەکێک لە کارە گرنگەکانی سەردار سولەیمانی زانی و وتیشی: شەهید سولەیمانی لەو بوارەش دا تاقیکارییەکی سەرکەوتووانەی ھەبوو.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای بەرز نرخاندنی چالاکییە جێی ستایشەکانی سەردار«ئیسماعیل قائانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: پێکھاتەی خۆڕاگری خۆیان بە ئەوپەڕی ستراتژیای کۆماری ئیسلامی و شاباڵی ئیسلام دەزانن و ئەم بزووتنەوەیەش ھەر بەم ئاراستەیە بەردەوام دەبێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕێزلێنانی گشتی لە سەردار سولەیمانی و ئامادەبوونی خۆڕسکی خەڵک لە نەریتە جۆراوجۆرەکانی یادکردنەوەی ئەو شەھیدەنەمرەی بە دەرئەنجامی نیازپاکیی سەردارسولەیمانی زانی و وتیشی: ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو ئامادەبوونی خەڵک بە جۆش و خرۆشەوە دەبێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لە زیندوو ڕاگرتنی یادی هەموو شەهیدان کردەوە کە سەردار سولەیمانی یەکێکە لە دیارترینیان و وتیشی: دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە ھەموو جۆرە ھونەرێک، ھەوڵ بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدە مەزنەو تایبەتمەندیی تاکەکەسی و  کارو چالاکییەکانی بدرێت.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

342/