سندوقی نێونەتەوەیی دراڤ بە وێناکردنی ئاسۆیەکی ئەرێنی بۆ ئابووریی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣، پێشبینی کردووە کە ١٠ نیشاندەری ئابووریی ئێران لە ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی پێشوو گەشە و پێشکەوتن بەخۆیەوە دەبینێ.
بەپێی پێشبینییەکانی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە، ئابووریی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٩١ ملیار دۆلار زیاد دەکات و دەگاتە سنووری ١٧٠٠ ملیار دۆلار. بەرهەمی ناڕەسەنی ئێران بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی هێزی کڕین کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە زیاتر لە ١٥٩٩ ملیار دۆلار مەزەندە کرابوو، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بۆ ١٦٩٠ ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە.
بە هەمان شێوە بەرهەمی ناڕەسەنی سەرانەی ئێران بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی هێزی کڕین ٨٦٥ دۆلار زیاد دەکات و لە ١٨ هەزار و ٦٦٣ دۆلارەوە دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٢ دەگاتە زیاتر لە ١٩ هەزار و ٥٢٨ دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٣دا.
342/