AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٣١ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٦:١٢:٢٩ د.ن
1334828

دەستگیرکرانی ٢١ گومانلێکراوی داعشی لە تورکیا

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە پێش ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانە ٢١ گومانلێکراوی پەیوەندیدار بە تاقمی تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کرد.

لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەدا حکومەتی تورکیا بە هۆی مەترسیی بوونی ئەندامانی داعش لەو وڵاتە ڕێوشوێنی بەرفراوانی دژی ئەم تاقمە تیرۆریستییە گرتووەتە بەر.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، شەوی ڕابردوو، لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پۆلیسی دژە تیرۆر و ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا (مێت)، لە حەوت ماڵی تیمی دا کە دەکەوێتە چەند ناوچەیەکی شارەکانی"مێرسین" و "ئادانا"، ٢١ گومانلێکراو بە ھاوکاری لەگەڵ داعش ڕاپێچ کران.

سەرچاوەئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە دەستگیرکراوەکان لە سەروبەندی ھاتنی سەری ساڵی تازەدا بڕیاریان دابوو لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

 وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە، ئەو دەستگیرکراوانە هەموویان هاووڵاتی بیانین کە بە تۆمەتی شەڕکردن لە ڕیزەکانی داعش یان پڕوپاگەندە ، هەروەها دامەزراندنی ئەندام و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری بۆ ئەم گرووپە، کەوتبوونەبەر پەیگەڕ.

دەستگیرکرانی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە تورکیا لە کاتێکدایە کە پێشتر لەگەڵ پەرەسەندنی چالاکییەکانی ئەم تاقمە لەعێراق و سوریا،کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەنقەرەیان تۆمەتبار کردبوو بە بەکارهێنانی داعش وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقام و پاوەجێیی سوریا.

342/