AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٣١ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٦:٠٩:٠٥ د.ن
1334822

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق :لەئێستادا هەلێکی تازە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی ھاتووەتە ئاراوە

«مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق رایگەیاند: لەئێستادا هەلێکی تازە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی ھاتووەتە ئاراوە.

بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،«مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پەیامێکی بڵاو کردەوەو تیای دا وێڕای پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی ھاتنی ساڵی تازەی زایینی، ڕایگەیاند:هەرێمی کوردستان هەمو کاتێک خوازیاری ئەوەیە کێشە و گرفتەکانی لە ڕێگەی دیالۆگ و بە زمانی لێکتێگەییشتن و دوورکەوتنەوە لە دەمارگیری و نکۆڵیکاری چارەسەر بکرێت.

سەرۆکی پارتی دیموکرات جەختی لەوەش کردەوە،لەئێستادا هەلێکی تازە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق لەسەر بنەمای "هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان" هاتووەتە ئاراوە.

«مەسعود بارزانی» ھەر لە پەیامە نەورۆزییەکەی دا ئەوەشی ڕاگەیاند کە، کورد هەردەم بڕوای بە ئاشتی و برایەتی بووە بۆ چارەسەریی کێشەکان، ھەر بۆیە ھاتنی ساڵی تازە دەکاتە دەرفەتێک بۆ جەخت کردنەوە لە پەیامی ئاشتیخوازانە و فەرهەنگی پێکەوەژیان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیش پێمانوایە ئێستا هەلێکی تازە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق لەئارادایە و بە هەمو توانایەک پشتگیریی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە دەکەین کە لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەروەها لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق بەستراون.

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە،ئەو چاوەڕوانییە هەیە کە لە قۆناغی داهاتوودا هەنگاوەکانی حکومەت و پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە چوارچێوەی دەستورو، بەئاراستەی بەرژەوەندییەکانی گەلانی عێراق و هەروەها ڕەچاوکردنی پڕەنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازاندا ھەڵبگیرێت.

342/