ماریا زاخارۆڤا"ی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی فەڕانسا هۆکاری سەرەکی قەدەغەکرانی وەشانی کەناڵە هەواڵدەریەکانی ڕوسیا بۆوێنە ڕوسیا١ و ئین تی ڤی"یە.
ئەو کاربەدەستە ڕوسیایە بەهێنانە بەرباسی ئەوەی کە یەکیەتی ئوروپا خەریکی سڕینەوەی سیستماتیکی دەنگە جیاوازەکانە بە لێکدانەوەی ڕۆژئاوا، وتی: ئەو کارە پێشێلی دیاری بنەمای ئازادی ڕاگەیاندن و دەسراگەیشتنی یەکسانە بە زانیاری.
ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەدوای دەسپێکی شەری نێوان ڕوسیا و ئۆکراینیا کە لە 24 مانگی فیوریەی ڕابردوو دەستی پێکرد بەربەستگەلێکی بەرچاوی خستۆتە بەردەم چالاکیەکانی مۆسکۆ.
زاخارۆڤا هەروەها لە ڕاگەیاندراوێکی بەجیادا ڕەخنەشی گرت لە کاربەدەستانی وڵاتانی لیتۆنی و لیتوانی لەبەر هەڵس و کەوتی نامرۆڤانەیان لەگەڵ کۆچبەران و وتی: هەڵس و کەوتی ئەو دوو وڵاتە مردنی بە دەیان کەس لە کۆچەرانی نێو تۆف و کڕێوەی توندی لێ کەوتۆتەوە.
342/