AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٣٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٣:٣٣:٤٧ د.ن
1334509

دوپات کرانەوەی بەڵێنی دابەزینی هەڵاوسان لە تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا وادەی دابەزینی هەڵاوسانی دوپات کردەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە حەوتەکانی ئەم دواییە وادە و بەڵێنی  زۆر بەدەنگ دەران دەدات ولەگەڵ نزیک بوونەوە لەکاتی هەڵبژاردنەکان، ئەم وادەو بەڵێنانە تەشەنا پێ دەدرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی تر بەخەڵکی تورکیا وادەی دابەزینی هەڵاوسانی داوە و دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکۆمەت وتی: بەنیازە هەلاوسان لەساڵی ٢٠٢٣ بگەیەنێتە ژێر سەتی ٣٠.

لەحاڵێکدا کە بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە دۆخی ئابووری، خەڵکی تورکیا هەڵاوسانی بانی سەتی هەشتا تاقی دەکەنەوە، ئەردۆغان بەربژاری پارتی دادوگەشەپیدان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٣ لەدرێژەی وادەو بەڵێنە کانی خۆی بەدەنگدەران لەبارەی ڕۆژگاری باش لەداهاتوو، پێی لەوەیش واوەتر ناو ووتی: مەبەستی ناوبراو لەساڵی ٢٠٢٤یەک ڕەقەمی کردنی هەڵاوسانە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئیدعای کرد، ئەم داواکاریە بەپاڵپشتی بەسەر گەشەی ئابووری لەڕێگەی وەبەرهێنان، کار و پیشەنانەوە، بەرهەمهێنان و هەناردەکران بەئەنجام دەگەینێت.

لەمانگی نوامبەر، هەڵاوسانی ساڵانە لە وڵاتی تورکیا گەیشتە سەتی ٨٤.٣٩. ئێستا هەر١٨.٧لیر بە یەک دۆڵار مامەڵە دەکرێت.

342/