"ڕزگار عیسا سوار" نوێنەری پارتی وتی: یانە شەوانەکان تەنیا لە سەرچناردا نین کە بە داخستنیان ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێ.
ناوبراو وتیشی: داخستنی یانە شەوانەکان بەلاڕێدابردنی بیر و گشتییە، ئەم هەرا و هوریا نانەوە نابێتە هۆی لەبیرکرانی ئەم مەسەلەیە کە یەکێتی نیشتمانیی دەبێ وەڵامدەر بێ بەرامبەر بە ڕەوشی ئێستای سلێمانی، بەتایبەت سەبارەت بە بەتاڵان بردنی داهاتەکانی سلێمانی و دەستێدابوون لە شاردنەوەی مەسەلەی تیرۆری کاربەدەستێکی سەربازیی یەکێتی نیشتمانیی.
ئەم نوێنەرەی پارتی وتیشی: ئەم شوێنانە ساڵانێکی زۆرە لە سلێمانیدا چالاکی دەکەن، چۆنە کە ئێستا کەوتوونەتە بەرچاو؟ وتیشی: یەکێتی نیشتمانیی فەرمانی داوە بە کادێری خۆی کە بە زەخت و زۆر سەرچنار بپشکنن، جێی شەرمەزارییە کە ئەم مەسەلەیان بەجاران کردۆتە ئامرازێک بۆ دنەدانی هەست و سۆزی جەماوەر.
رۆژی هەینی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری دا سەرجەم یانە شەوانەکانی شاری سلێمانی و بەتایبەت گەڕەکی سەرچنار دابخرن. دوای ئەوەی رێژەیەکی زۆر گلەیی و سکاڵای هاوڵاتیانی پێگەیشتبوو، سەردانی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی کرد و دوای بەدی کردنی ھێندێک دیاردەی کرێت و نەگونجاو لەگەڵ دابی کوردەواری، بڕیاری داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی دا کە دوورن لە ئایین، ئاکار و رەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردییەوە.
342/