AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٧:٣١:٣١ د.ن
1334187

مکسێک: ڕەفتاری ئەمریکا لەگەڵ کۆچبەران، نامرۆڤانە و سیاسیە

سەرۆک کۆماری مەکسێک ئاکار و ڕەفتاری نائینسانی ئەمریکا لە هەمبەر کۆچبەران و کەڵکی ناوڕەوا وەرگرتن لەپیداویستی ئەوانی بۆبەرژەوەندی سیاسی خۆی شەرمەزار کرد.

فرمانداری تیگزاس ، ئێوارەی ٢٤و٢٥ی دێسەمبەر لە ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی کۆچبەری دەوڵەتی بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا، چەن پاسی کۆچبەرانی بۆ واشنتۆن و دراوسێیەتی ماڵی نیشتەجیی بوونی " کامالا هریس" نارد.

لەدۆخێکدا کە سەرما و سوڵەی زۆر و باهۆزی زستانی، ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکای خستووەتە ژێر کارتێکەری جیدی، کۆچبەران بەبێ جل وبەرگی باش شەویان لە ناوسەرما تێپەڕکرد.لەناو کۆچبەران، ژن ومنداڵیش بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕٶژی چوارشەممەی ئیرنا، "ئاندریس مانوئیل لوپز ئوبرادور" سەرۆک کۆماری مکسێک بە دەربڕینی داخ ومەخابن لەڕێکاری "گرگ ئابات" فەرمانداری تیگزاس، خوازیاری  ڕێگە چارەی بنەڕەتی بۆپێشگیری لەکۆچبەری لە ئەمریکای ناوەندی وهەروەها کێشەی قاچاخی مرۆڤ بوو. ئوبرادور" لەبارەی گوێزرانەوەی پاسەکانی کۆچبەران بۆواشنتپن وشوێنی نیشتەجیی کرانی " کامالاهریس" جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەپێی سەرما وسوولەی زۆری هەوا وتی" ئابات ئەگەریی هەیە تەنانەت بڕواتە مەعبەد یا کتێبی پیرۆز بخوینێت، بەڵام لەڕاستی دا ئاکارو ڕەفتاری ئەو زۆر نامرۆڤانە و زۆر دژی مەسیحایەتیە. سەرۆک کۆماری چەپ خوازی مکسێک بە ڕەخنە گرتن لە گروپە خۆپاڕێزودژە کۆچبەرەکانی ئەمریکا وەکوو فەرمانداری تیگزاس جەختی کرد ، ئەوان بەهۆی " فوبیا لەکۆچبەران وبە هۆی بەرژەوەندی سیاسی"  دەوێرن لە ئیش و ژان و نیاز و پیداویستی  خەڵک کەڵک وەربگرن.

342/