ئانکارا، پە.کە.کە و لقەکانی هاوپێوەند لەگەڵ ئەو لە وان یە.پە.گەی لە لیستەی تاقمە ڕەشەکوژەکان داناوە و جگە لەناوەوەی تورکیا، هێزەکانی ئەم وڵاتە پەلامار دەکەنە سەرناوچەکانی باکووری وڵاتانی عێراق و سوریا. بابەتێک کە بەجاران ڕووبەڕووی شەرمەزارکردن و نەیاریەتی تووندی بەغدا ودیمەشق بۆتەوە و وەکوو پێشێلکرانی دەستەڵاتداریەتی ئەم دوو وڵاتە باسی لێوە کراوە.
رەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە کە وڵاتەکەی چووەتە نێو قۆناغێکی تازەی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریسم گوتیشی: ئەم قۆناغانە بریتین لە نابوودی ژێرخان و سەرچاوەکانی سەروەتی میلیشیاکوردەکان لە سوریا.
ئەردوغان گوتی: ئانکارا بەبڕشتانە بەدوای بەدیهینانی ناوچەی ناوبڕی ئاسایشی بە قووڵایی ٣٠ کیلومەترە تا بەتەواوەتی کۆتایی بدات بەو هەرەشانەی لە سوریاوە دژی تورکیا بەڕێوە دەچن.
ئەم لیدوانەی ئەردوغان لەبارودۆخێک دایە کە بڕیاری تورکیا بۆ بەناو بەدیهێنانی کۆریدۆرێکی ئاسایشی بە قووڵایی ٣٠ کیلومەتر لەخاکی سوریا ڕووبەڕووی کاردانەوەی تووندی دەوڵەتی ئەم وڵاتەبۆتەوە و کاربەدەستانی دیمەشق ئامانجی ئانکارایان لەم بڕیارەی "داگیرکردنی خاکی سوریا" زانیوە.
342/