گیرانی ئەندامانی داعش لە تورکیا لە کاتێکدایە کە پێشتر و بە دەسەڵات گرتنە دەستی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە عێراق و سووریا، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ئانکارای تۆمەتبار کردبوو بە دەکارهێنانی ئامرازیانەی داعش بۆ ئاڵۆز و ناپاوەجێ کردنی سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران، ئەم چواردە گومانلێکراوە نیوەشەوی رابردوو لە هەڵمەتێکی کتوپڕدا لە لایەن هێزی هەواڵگریی تورکیا (میت) و پۆلیسی ئەم وڵاتە لە سێ شوێنی جیاوازی شاری گازی ئەنتاب گیراون.
ژێدەرە ئەمنییەکانی تورکیا دەڵێن هەموو گیراوان بیانین و بە هاتووچۆ کردنی ناوچەکانی شەڕ و پێکدادان لە سووریا و عێراق ، لە ئاراستەی ئامانجەکانی گرووپی تەکفیریی داعش چالاکیی پڕوپاگانداییان کردووە.
سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممەیش لە ئانکارادا، دە تیرۆریستی داعشی لە تورکیا گیران.
342/