AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٧:٢٦:٥٤ د.ن
1334178

وتووێژی تەلەفوونی وەزیرانی دەرەوی سووریا و ڕووسیا

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا و سێرگەیی لاڤرۆفی هاوتای ڕووسی خۆی لە وتووێژێکی تەلوفوونیدا سەبارەت بە ژمارێک پرس و بابەتی ناوچەیی و جیهانی بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

لەم وتووێژە تەلەفوونییەدا میقداد دەستی دایە لێکدانەوەی کێشە ئابوورییەکانی سووریا لەبەر ئەو بایکۆتە یەکلایەنانەی لە لایەن ژمارێک وڵاتی ڕۆژئاواییەوە دژ بە سووریا داسەپێندراوە و هەروەها ئاماژەی دایە بەردەوام بوونی داگیرکرانی خاکی سووریا و بەتاڵان برانی سامان و سەرچاوەکانی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە.

وەزیری دەرەوەی سووریا جەختیشی کرد لەسەر دەوری گرینگی سووریا لە کۆڕە نێودەوڵەتییەکاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێژموونیی وڵاتانی ڕۆژاوایی تا گەیشتن بە سیستەمێکی جیهانیی چەنجەمسەری کە قازانج و بەرژەوەندییەکانی هەموو گەلانی جیهان دابین بکات.

میقداد هەروەها سیاسەتەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ درێژخایەن کردنی شەڕی ئوکراینا لە ئاراستەی خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی خۆیانی بە تووندی شەرمەزار کرد.

لاڤرۆفیش لەم پێوەندییە تەلوفوونییەکدا پێی داگرت لە سەر هەڵوێستی داکۆکیکارانەی مۆسکۆ لە مافی سەروەری، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا و وتیشی کە ڕووسیا پشتیوانی دەکات لە هەوڵەکانی سووریا بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ وڵاتەکەیان.

342/