کاربەدەستانی ویلایەتی نیۆیۆرک وریایی دا کە قوربانیەکانی گەردەلوول و سەهۆڵبەندانەکەی ئەمریکا لەبەر تۆف و کڕیوەی دژواری جستان پەرە دەستێنێ و ڕێژەی قوربانیەکانی لە ئاگاداریەکانی داهاتوو ئاپدەیت دەکرێتەوە.
بەوتەی ئەو بەرپرسانە شەپۆلی تۆف و کڕێوەی سەخت لە ویلایەتی نیویۆرک تا کۆتایی هەفتەش زۆرتر دەبێ.
کەناڵی بی سی نیوزیش ڕایگەیاند کە بەرینی و بەربڵاوی ئەو گەردەلوولە جستانیە تاڕادەیەک بێ وێنەیە و لە ڕوبارێکی گەورەی نزیک سنوری کەنەدا تاکوو ڕیۆگراندە لە سنوری میکزیک درێژ دەبێتەوە.
ئەو ڕاپۆرتە دەڵی زۆرتر لە شەست لە سەدی سەرجەمی خەڵکی ئەمریکا لەژێر کاریگەری ئەو گەردەلولەدان و وریایی دان و ڕاسپاردەی کەش و هەوا پەیوەندیدار بە گەردەلولیان وەرگرتوە.
زۆر لە سەردانە کریسمەسیەکانیش هەر لەبەر ئەو باهۆزە و خراپی باری کەش و هەوا هەڵوەشێندراوەتەوە.
342/