بە گێڕانەوە لە میدیاکانی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا کریسمەسی لە کریستیانەکانی ھەموو جیھان و بە تایبەت عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە پیرۆز کرد‌و ڕایگەیاند: دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه به لانه و سه‌رزه‌وینی فره‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه دەمێنێتەوە.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، یادی کریسمەس، جه‌ژنی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح، به گه‌رمی له هه‌موو خوشک و برایانی مه‌سیحی له کوردستان، عێراق و ته‌واوی دنیا پیرۆز ده‌که‌م، هیوای جه‌ژنێکی پڕ له شادی و کامه‌رانییان بۆ ده‌خوازم. هیوادارم جه‌ژن له که‌ش و دۆخێکی ئارام‌دا بکه‌نه‌وه و پشوویه‌کی خۆش به‌سه‌ر به‌رن.
«بارزانی» ھەروەھا وتووشیەتی: «له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه به لانه و سه‌رزه‌وینی فره‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و یه‌کتر قبووڵکردن و لێبورده‌یی و ته‌بایی له نێوان هه‌موو پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا ده‌مێنێته‌وه.
«بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕاشیگەیاندووە: له‌گه‌ڵ خوشک و برایانی مه‌سیحیمان و ته‌واوی پێکهاته‌کان، پێکه‌وه کار ده‌که‌ین بۆ بنیاتنانی ئێسته و داهاتوویه‌کی باشتر بۆ نه‌وه‌کانمان، بۆ وڵاتێک که ماف و ئازادی بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی له هه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌ک بن، بپارێزێت.
342/