سەید ئیبراهیم رەییسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (٦ بەفرانبار) لەرێو ڕەسمی ئەسپاردە کردنیی شەهیدانی بێناوی بەرەڤانی پیرۆز، بەئاماژە دان بە نائارامییەکانیی ئەمدواییەی وڵات و ژمارێک لە دروشمەکان گوتی: ئیستعمارگەران و زڵهێزەکان بە هێنانە ئارای باسی ئازادی و دروشمەکانی فریودەرانە دینەکایەوە و گەڵان گیرۆدەی چارەڕەشی و لاوازی دەکەن. هەربۆیە دوژمن لەبەر ئەوەی گەرەکیەتی نزام تێکبڕۆخێنێت سیرەی لە خێوەتی نزام گرتووە.
ئەو بەباسکردنی ئەمەی کە ئەمڕۆ لە جیهان، گەندەڵی،نادادگەری و فرعونیەتی خوازی حاکم بووە، گوتیشی: ئاژاوەکانی ئەمدواییەی شەڕی حیزبەکان بوو و هەمووان تێادابەشداربوون. سەلتەنەتخوازان، مۆنافقین ومۆستەکبێران لەم شەڕە دا دەوریان گێراندووە.
سەرۆک کۆمار بەهێنانە ئارای ئەم پرسیارە لەوڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئەمریکا بەڕاشکاوی گوتی بۆچی لەکاتی تەبلیغاتی خۆیان کەگەرەکیانە کۆماری ئیسلامی بە لاواز ڕوو لە تێکڕووخان نیشان بدەن لەکەناڵی جۆر بە جۆر دەڵێن وەرن با پێکەوە دانووستان بکەین و ئێمە بەتەمای تێڕووخاندن نین.
342/