AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٧:٢٤:٣٦ د.ن
1333483

زیادبوونی داخوازیی مافی پەنابەری هاووڵاتیانی تورکیا لە ئەڵمانیا

ئەمساڵ ڕێژەی داخوازیی مافی پەنابەری هاووڵاتیانی تورکیا لە ئەڵمانیا زیادی کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، دۆیچە ڤێلە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئاستی داواکاریی مافی پەنابەری لە هاووڵاتیانی تورکیاوە بۆ ئەڵمانیا لەمساڵدا بە ڕێژەی لەسەدا ٢١٦ زیادی کردووە، بەجۆرێک کە لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا ئاستی داواکاریی مافی پەنابەری لە لایەن هاووڵاتیانی تورکیاوە بۆ ئەڵمانیا ٢٠ هەزار و ٨٠٢ کەس بووە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، تورکیا لەنێو ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین داواکاری پەنابەرییان لە ئەڵمانیا هەیە،لە پلەی سێیەمدایە. پێش تورکیاش سوریا و ئەفغانستانن.

دۆخی ئابووریی تورکیا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو ھەل و مەرجێکی لەباری نەبووە و هەڵاوسان لەو وڵاتەدا بە فەرمی لەم ساڵدا زیاتر لە 85% راپۆرتکراوە، کە لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا بەرزترین رێژەی هەڵاوسان بووە.

گەلی تورکیا لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری بێ وێنە بووەتەوە. بەپێی دوایین ئامارەکانی تورکیا، بەهای لیرە بەردەوامە لە دابەزینی رەوتی خۆی.

342/