AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٢:٥٨:٣٨ د.ن
1333074

ئافرەتێکی بەساڵاچووی ئەڵمانی بە تۆمەتی بەشداریکردن لە هۆلۆکاستە بانگەشەکراوەکەی زایۆنییەکان سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

دادگای ئەڵمانیا بۆ ئافرەتێکی تەمەن ٩٧ ساڵانی ئەڵمانی بە تۆمەتی تێوەگلان بە هۆلۆکاستە بانگەشەکراوەکەی زایۆنییەکان،سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 ئافرەتێک کە تەمەنی نزیکە لە سەدەیەک بە تۆمەتی بەشداریکردن لە قەڵاچۆی زیاتر لە دەهەزار کەس لە کاتی هاوکاری لەگەڵ سوپای نازییەکان، سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم پیرەژنە ئەڵمانییە تەمەن ٩٧ ساڵە، کە ٨٠ ساڵ لەمەوبەر لە سەردەمی داگیرکرانی پۆڵەندا لە سەربازگەیەکی نازییەکان کاری کردووە، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی ١٠ هەزار و ٥٠٥ کەس سزا دراوە.

لە نێوان ساڵانی ١٩٤٣ بۆ ١٩٤٥، «ئێرمگارد فۆرشنەر» وەک کارمەندی ئۆفیس لە سەربازگەی نازی لە نزیک «گدانسک»ی لە پۆڵەندا کاری کردووە.

دادگایەک لە باکووری ئەڵمانیا سزای دوو ساڵ سزای هەڵپەسێردراوی بەسەر «فۆرشنەر»دا سەپاند. ئەفسانەی هۆلۆکۆست کە بە قەڵەمڕەوێکی قەدەغەکراو دادەنرێت و هیچ لێکۆڵەرێک بۆی نییە لێکۆڵینەوە لە بەڵگەنامەکان بکات و ڕاستییە مێژووییەکانی دەوروبەری دەرببڕێت، پەیوەندییەکی دانەبڕاوی لەگەڵ فەلسەفەی ھەبوونی ڕژێمی ئیسرائیل و بەرژەوەندییە گرینگەکانی زایۆنیزمی نێودەوڵەتی و حکومەتە ڕۆژئاواییەکان هەیە.

342/