بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێی بڵاوکراوەی ئێکۆنۆمیست و دامەزراوەی یۆگاو،لەھەرپێنج ئەمریکییەک دووانیان ڕایانگەیاندووە کە بەقەد ساڵی ڕابردوو بۆ خەرجییەکانی پشووی سەری ساڵ خەرج دەکەن.
ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە نوێیە وا دەردەخات کە زۆربەی ئەمریکییەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسانەوە هەست بە فشاری دارایی زۆر دەکەن لە ژیانیاندا.
هاوکات تەنیا ژمارەیەکی کەم لە ئەمریکییەکان چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە لە چەند مانگی داهاتوودا پێوەرەکانی هەڵاوسان لە ئەمریکا دابەزین بە خۆیەوە ببینێت.
بەرزبوونەوەی لەناکاوی نرخی بەنزین و بەرزبوونەوەی کرێماڵ و بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلی سەرەتایی بە خۆراکیشەوە، بووەتە هۆی ھەڵکشانی لە ڕادەبەدەری ڕێژەی هەڵاوسان لە ماوەی ٤١ ساڵی ڕابردوودا لە ئەمریکا.
342/