AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٢:٥٥:٣٩ د.ن
1333068

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی سیمای شاری سلێمانی دەگۆڕێت

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری دا هەموو ئەو شوێنانەی سلێمانی دابخات کە دوورن لە ئایین، ئاکارو رەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردەواری بە تایبەت ئەو گەڕەکانەی کە لە شوێنێکی گەشتیارییەوە گۆڕدراون بۆ شوێنێکی نامۆ و نەخوازراوی کۆمەڵگە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی یەکێتی‌ نیشتیمانیی کوردستانی عێراق ، بە بڕیاری «بافڵ تاڵەبانی»، سەرۆکی یەکێتی نیشیمانیی کوردستان سەرجەم یانە شەوانەکانی شاری سلێمانی و بەتایبەت گەڕەکی سەرچنار داخران.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق دوای ئەوەی رێژەیەکی زۆر گلەیی و سکاڵای هاوڵاتیانی پێگەیشتبوو، سەردانی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی کرد و دوای بەدی کردنی ھێندێک دیاردەی کرێت و نەگونجاو لەگەڵ دابی کوردەواری  ، بڕیاری داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی دا کە دوورن لە ئایین، ئاکار و رەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردییەوە.

«بافڵ تاڵەبانی» جەختی لەوە کردووەتەوە کە، سەرچنار ھەڵگری یادەوەریی شیرینەو دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی وا خێزانەکانی شار بۆ پشودان و کات بەسەربردن روویان تێدەکرد و هەستیان بە ئارامی دەکرد.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی ئارامی و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەی شارەکەمان دراوە.

بە قسەی «بافڵ تاڵەبانی» ، یەکێتیی پارێزەری مافی تاکەکەسی و تایبەتیە، بەڵام دیارە ئەوکاتەی سنورەکان دەبەزێنرێن و رێز لە بەها باڵاکان ناگیرێت، هەڵوێستمان دەبێت.

جێگای ئاماژەیە لە لایەن خۆیەوە «حەمەی حەمەسەعید» وەزیری رۆشنبیریی هەرێمی کوردستانیش لە پەیامێکیدا لە بەر ئەو ھەنگاوەی، دەستخۆشی لە «بافڵ تاڵەبانی» کردووەو لە وەزیری ناوخۆی هەرێم و پارێزگارەکانیش داوای کردووە کە ھەمان ھەڵوێست پەیڕەو بکەن و بە گشتی ئەو شوێنانە دابخەن کە نامۆن بە کەلتوور و فەرھەنگی کوردەوارییەوە.

342/