سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە) تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەی "کانی قرژاڵە" سەر بە قەزای "خەبات" لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕوویدا.
کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز لەسەر ئەم بابەتە نووسیویەتی: زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەم ڕووداوە لە ئەنجامی تەقینەوەی کۆگای چەک و چۆڵی هێزەکانی ئەمریکا و پێشمەرگە ڕوویداوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، تەقینەوەکە لە ناوەندێکی مەشق و کۆگای چەکەمەنی ڕووی داوە کە هێزەکانی داگیرکەری ئەمریکی بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە لە هەولێر بەکاری دەهێنن.
سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئێستادا فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا بەسەر شوێنی ڕووداوەکەدا دەسوڕێنەوە.
342/