AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٧:٣٩:٠٧ د.ن
1331329

هەزاران کارمەندی زانکۆ لە ئەمریکا بەردەوامن لە مانگرتن

مانگرتنی هەزاران فەرمانبەری زانکۆی کالیفۆرنیای ئەمریکا، وەک گەورەترین مانگرتنی زانکۆ لە مێژووی ئەم وڵاتەدا، پێی نایە پێنجەمین حەوتەی خۆیەوە.

 ٤٨ هەزار کارمەندی زانکۆی کالیفۆرنیای ئەمریکا وەک ناڕەزایەتی دەربڕینێک بەرامبەر بە کەم بوونی موچەو حەقدەستی کارمەندانی ئەم زانکۆیە و نەبوونی ئاسایشی ئیش و کار، مانیان گرت.

«تیم کەین»، مامۆستای زانکۆی جۆرجیا لە ئەمریکا دەڵێت: زانکۆکانی تر چاویان لە زانکۆی کالیفۆرنیایە بۆ ئەوەی بزانن ئەنجامی ناڕەزایەتیەکەیان چیی لێ دەکەوێتەوە، چونکە ئەوانیش هەمان کێشەی ئەم زانکۆیەیان هەیە.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی سی بی ئێسی ئەمریکی ڕایگەیاند کە ئەمساڵ لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات ڕێگری لە مانگرتنی لە ٢٠٠ هەزار کرێکار کراوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم کەناڵە تەلەفیزیۆنییە، بڕیار بوو ئەمساڵ ١٥٠ هەزار کرێکاری هێڵی ئاسن و ١٥ هەزار فڕۆکەوانی هێڵی ئاسمانیی «دێڵتا»و ٦٠ هەزار کرێکاری «هۆلیوود»یش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە خراپیی بارودۆخی کارکردنیان و کەم بوونی موچەوحەقدەستەکانیان مان بگرن کە بە بەکارهێنانی گۆپاڵی سیاسی پێشیان پێ گیردرا.

342/