بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەو زانیارییانەی ڕێکخراوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) بڵاوی کردووەتەوە دەربڕی ئەوەن کە ئێران سەرەڕای بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا، هێشتا یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا.
ئێران لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا 2 ملوێن و 566 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا بەرهەمهێناوە و لە دوای عەرەبستان، عێراق، ئیمارات و کوەیت بە پێنجەم وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتی ئۆپێک دادەنرێت.
ئێران بەرھەمھێنانی پترلە 8.7%ی کۆی بەرهەمی نەوتی ئۆپێکی لەم ماوەیەدا بە خۆی تەرخان داوە. کۆی بەرهەمی ئۆپێک لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٩ ملوێن و ٤٤٢ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
342/