بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە، لە وێستگەی یەکەمی خولی دووهەمی گەشتی دەوڵەت بۆ پارێزگاکان، لەگەڵ گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شەهید کاوەی بیرجەند، وتی: بیناسازی و پێشکەوتنەکانی ئێران بەردەوام دەبێت و هەرگیز نابڕێتەوە.
ڕەئیسی هەروەها ڕایگەیاندووە کە پارێزگای خوراسانی باشووریی ئێران بە پارێزگای زانست و فەرهەنگ ناسراوە و تواناکانی پارێزگای خوراسانی باشووریی ئێران هەمیشە جێی سەرنجی حکوومەت بووە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی شاندی حکوومەت، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە لە یەکەم گەشتی خولی دووهەمی گەشتی دەوڵەت بۆ پارێزگاکان گەییشتە شاری بیرجەند.
342/