بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، ئەمڕۆ تەرمی پاکی ٥٥ شەهیدی بەڕێزی سەردەمی بەرگریی پیرۆز لە ڕێگەی سنووری میهرانەوە گەڕایەوە بۆ نیشتیمانی ئیسلامی.
ڕێوڕەسمی پێشوازی و بەڕێکرانی شەهیدە نەمرەکانی سەردەمی بەرگریی پیرۆز بە ئامادەبوونی شکۆمەندانەی خەڵک و بەرپرسان لە تێرمیناڵی سنووریی میهران بەرەو ئەم شارە بەرپا کرا.
تەرمی پاک و پیرۆزی ئەم شەهیدانە لە ناوچەکانی دەڤەری ناوەڕاست لەوانە مەندەلی، سۆمار، زەرباتیە، قەڵاوێزان و بەدرە دۆزراونەتەوە.
سوپای دەستدرێژکاری ڕژێمی سەدام، دیکتاتۆری لەنێوچووی عێراق، ٢٢ی سپتامبەری ١٩٨٠، بە مەبەستی ڕووخاندنی حکومەتی تازەپێگەییشتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە هاوکاریی ھەمەلایەنە ئیستیکباری جیهانی،شەڕێکی بەرفراوانی بەسەر ئێرانی ئیسلامیدا سەپاند کە بۆ ماوەی هەشت ساڵ بەردەوام بوو.
342/