AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٩:١٣:٢٦ د.ن
1330865

جەختی وەزیری بەرگریی پێشووی فەرەنسا لەسەر درۆودەلەسەی ئەمریکا سەبارەت بە عێراق

وەزیری بەرگری پێشووی فەرەنسا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا پێش ئەوەی هێرش بکاتە سەر عێراق بە ئامانجی فریودانی هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی درۆی پێ کردن.

«میشێل ئێلیۆماری» وەزیری بەرگریی پێشووی فەرەنسا ئاشکرای کرد، «دۆناڵد ڕامسفێڵد»، وەزیری بەرگریی پێشووی ئەمریکا، لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەوروپا لە پراگ یان وارشۆ، وێنەی مانگی سەتەلایتیی دامەزراوە مەدەنییەکانی عێراقی وەک سەکۆی هەڵدانی موشەک لە قەڵەم دا بوو.

شەڕی ئەمریکا دژی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ سەری ھەڵداو لە ئەنجامدا عێراق ڕووبەڕووی قۆناغێکی توندوتیژی و ناسەقامگیریی بووەوە.

کاتێک هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ بە فەرمی عێراقیان بەجێهێشت، ئەوە ڕاگەیەندرا کە شەڕی ئەمریکا لە دژی عێراق نزیکەی ٧٥٠ ملیار دۆلار زیانی گەیاندووە و زیاتر لە چوار هەزار و ٤٠٠ کەس کوژراون و ٣٢ هەزار کەسیش بریندار بوونە.

342/