AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٧:٢٥:١٧ د.ن
1328619

یاسادانەرێکی ئەوروپی: پێویستە سکاڵا لەسەر ئەمریکا تۆمار بکەین

سەرۆکی لێژنەی بازرگانیی پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا دەبێ لەسەر یاسای دابەزینی نرخی نەوت لە ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی سکاڵا دژی ئەمەریکا تۆمار بکات.

«براند لانژ»، سەرۆکی لیژنەی بازرگانی لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرپرسانی ئەورووپا و ئەمریکا ناکۆکییەکانی لەم پەیوەندییەدا لێم بدەنەوە، بەڵام پێناچێت دانوستانەکان ببنە لە گۆڕانێکی بچووک بەولاوە ھیچی تریان لێ بکەوێتەوە.

«براند لانژ» وتیشی: پێموانییە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی زۆر بەدی بێت چونکە ئەم یاسایە پەسەند کراوە.

ئەم پەرلەمانتارە ئەوروپییە جەختی لەوەش کردەوە کە سکاڵاکردن لەسەر ئەمریکا لە ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانیدا ئەو پەیامە بۆ واشێنگتۆن دەنێرێت کە بڕیارنامەکەی لەگەڵ ڕێساکانی ڕێکخراوەکەدا ناگونجێت.

ئەمریکاو ئەوروپا هەوڵیان داوە ناکۆکیەکانیان لەسەر یاسای کەمکردنەوەی هەڵاوسان بە ھەڵوێستێکی ئاشتیانە چارەسەر بکەن، بەڵام تا ئێستا ئەنجامێکی نەبووە.

کۆشکی سپی ستایشی ئەم یاسایە دەکات و بە هەوڵێکی داهێنەرانەی دەزانێت بۆ ھێنانەوە ئارای بەرهەمهێنانی ئەمریکی و بەرەوپێشبردنی تەکنۆلۆژیای بووژان ھەڵگر، بەڵام حکومەتەکانی یەکێتی ئەوروپا پێیان وایە ئەمریکا بە پاڵپشتیکردنی کەرتی ئابووری سەوزی وڵاتەکەی، شەڕی بازرگانیی لەگەڵ ئەوروپا دەست پێ کردووە .

ئەم یاسا ٤٣٠ ملیار دۆلارییە بەخشینی باجی زۆری بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەبەرچاو گرتووە. ئەوروپییەکان نیگەرانن لەوەی کە ئەم یاسایە زیانی بۆ کۆمپانیاکانیان بەتایبەتی لە کەرتی چێکردنی ئۆتۆمبێل لێ بکەوێتەوەو سەرمایەکان بەرەو ئەمریکا لێژ بێتەوە.

342/