AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٤:٤٦:٤٣ د.ن
1328293

پەردەلادان لەسەر فڕۆکە بۆمبھاوێژە ستراتیژییە تازەکەی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا

هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە فڕۆکەی بۆمبھاوێژی ستراتیژیی «B-21 Raider» لە ساڵی داهاتووەوە بە کۆمەڵەفڕۆکەکانی ئەم وڵاتەوە پەیوەست دەبێت.

هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بەنیازە لانیکەم ١٠٠ لەو بۆمب هاوێژانە بەنرخی نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ هەر فڕۆکەیەک داوا بکات، کە پێشبینی دەکرێت یەکەمیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا تەواو بێت و ڕادەست بکرێت.

ئەم فڕۆکەیە کە نوێترین فڕۆکەی بۆمبھاوێژە کە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا هاتووەتە نێو سوپای ئەمریکاوە، وردە وردە جێگەی ئەو فڕۆکە بۆمبھاوێژانەی بی-١ و بی-٢ دەگرێتەوە کە لە سەردەمی جەنگی سارددا بەکار ھێنراون.

کۆمپانیای «نۆرسرۆپ گرومەن»، بەرهەمهێنەری ئەم فڕۆکەیە ڕایگەیاندووە کە ئێستا ٦ لەو فڕۆکە بۆمبھاوێژانە لە قۆناغی جۆراوجۆری دروستکردن و تاقیکردنەوەدان لە دامەزراوەی «پاڵمادەیل» لە کالیفۆرنیا.

342/