سەرچاوەهەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم هێرشانە لە ناوچەی ماوەت لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و بە دیاری کراوی بە بۆردومانی گوندی «زۆرونی» بە ھۆی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە ئەنجامی گرتووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی وتوویەتی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا پێنج جار هێرشیان کردووەتە سەر ئەم گوندە کە لە ئەنجامدا سێ ڕاوچی بریندار بوونە و کەسێکیش کوژراوە.
تورکیا لە 18ی ئاپریلی ڕابردووەوە بە بیانووی ڕاوەدوونان و سەرکوتکردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، خولێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر باکووری عێراق لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "پەنجە_ قفڵ" دەستیپێکردووە.
حکومەت و دەسەڵاتدارانی عێراق گەلێک جار داوایان لە تورکیا کردووە کۆتایی بە هێرشەکانی لە باکوری عێراق بهێنێت و هێزەکانی بکشێنێتەوە.
342/