بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران؛ میدیاکانی تورکیا تا ئێستا لە بارەی هۆکاری ئەم تەقینەوەیەی کە پێش نیوەڕۆی ئەم هەینییە ڕوویدا ھیچیان بڵاو نەکردووەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هێشتا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن کە لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە دروست بووە.
وەک باسی دەکرێت ئەم تەقینەوەیە لە تانکەرێکی ھەڵگری ماددەی ڕۆندار ڕووی داوە.
بەندەری «سامسون»ی تورکیا دەکەوێتە باکووری ئەم وڵاتە و لە کەناری دەریای ڕەش دا ھەڵکەوتووە.
342/