سوپای سوریا ژمارەیەکی زۆر لە ھێزو کەرەستەو تفاقی سەربازیی خۆی لەوانە تانک و تاکبەری ڕەوانەی گردوپەڕی باکووری شاری حەلەب کردووە.
ئەم هێز و کەرەستەو تفاقانە بە درێژایی هێڵی پێشەوەی پێکدادان لەگەڵ ئەو تاقمە چەکدارانەی کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات جێگیرکراون.
بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تورکیا بەنیازە پێشڕەویی تازە لە باکوری سوریا ئەنجام بدات.
وێنەکانی گەییشتنی کەرەستەو تفاقی سوپای سووریا بۆ«تەل ڕفعەت» و دەوروبەری لە ناوچەکانی باکووری شاری حەلەب و جێگیرکرانیان بەدرێژایی هێڵی پێشەوەی پێکدادان لەگەڵ ئەو تاقمە چەکدارانەی کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتییان لێ دەکرێت، دەربڕی زیاد بوونی نیشانەکانی ئەو هێرشە زەمینییەن کە تورکیا نزیکەی دوو حەوتە لەمەوبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی «تەل ڕەفعەت»، «مەنبەج» و «کۆبانی» کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە لە بارەیەوە هۆشداریی دابوو.
هێزەکانی سوریاش بەش بە حاڵی خۆیان لەمپەرگەلی تازەیان لە نزیکی هێڵی پێکدادانەکان لە گردوپەڕی شاری «ئەلباب» دروستکردووە، کە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات «ھەسەدە» لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەک و، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا و گروپە چەکدارە تیرۆریستەکانی سەربە ئانکارا لە لایەکی ترەوە، لێک جیا دەکاتەوە.
342/