بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، پارێزەرێکى دۆسیەى دەستگیرکراوانى بادینان ئاشکرای کردووە، لهلایهن بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی هەولێرهوه ڕێگرییان لێکراوه سهردانی گیراوانى بادینان بکهن.
«بەشدار حەسەن» پارێزەرى دۆسیەى دەستگیرکراوانى بادینان لهلێدوانێکدا ئاشکرای کرد، جارێکی تر ڕێگری کراوه لەتیمی پارێزەرانی بادینان کە سزادراوانی بادینان ببینن.
«بهشدار» جەختی لەوەش کردوەتەوە کە، بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی هەولێر، ھەربۆخۆی ڕێگەی نەدا ئێمەی پارێزەران چاومان بەسزدراوانی بادینان بکەوێت.
بە قسەی «بەشدار حەسەن»، ئهو ڕێگرییهى بهڕێوهبهرى چاکسازیی لهکاتێکدایه، بەگوێرهى یاسا مافی خۆمانە سزادراوان ببینین و مافی زیندانیانیشە چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت.
342/