AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٩:٤٦:٣٩ د.ن
1327364

دۆزرانەوەی کۆگای نهێنییی نەوت لە پێنج پارێزگای عێراق

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ژمارەیەک کۆگای نهێنیی نەوتی لە بەغدا و پارێزگاکانی نەینەوا، بەسرە، سەلاح الدین و ئەلدیوانییە دۆزییەوە و دەستی بەسەردا گرتن.

ڕۆژی سێ شەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر بوونی ڕەوتی بەقاچاخ بردنی نەوت لە ناوچەی نەهرەوان لە بەغدا پێگەییشت، حەشارگەیەکی قاچاخی نەوتی دۆزییەوە کە لەژێر پەردەی کارگەیەکی پیشەسازیی بێ مۆڵەتدا کاردەکات کە ڕۆنی ڕەشی قاچاخ دەپاڵێوێ.

هەروەها دەزگای ئەمنی عێراق دەستگرتن بە سەر کارگەیەکی قیری ڕاگەیاند کە بڕێکی زۆر بەرهەمی نەوتی لە ژمارەیەک تانکەردا بە قاچاخ دەبرد.

ئەمەو هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکانی نەینەوا، بەسرە، سەلاحەدین و دیوانیە، دەستیان بەسەر 5 ئۆتۆمبێل و دوو تانکەردا گرتووە کە106 هەزار لیتر بەرھەمی نەوتیی تێدابووە کە بۆ قاچاخکردن ئامادەکرابوون.

پێشتر دەزگای ئەمنی عێراق ڕایگەیاندبوو،هێزەئەمنییەکانی عێراق، بە چاودێری و پەیگەڕکردنی ئەندامانی ئەم تۆڕە، یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخکردنی نەوتی خاویان لە بەسرە کە لەلایەن بازرگانێکەوە ئەنجامدراوە، لەنێویان بردووە.

دەزگای ئاسایشتی عێراق ئاماژەی وتووشیەتی، دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەم تۆڕە قاچاخچییە لەسەر بنەمای فەرمانی سیستەمی دادوەریی عێراق ئەنجامی گرتووە. ئەم تۆڕەی قاچاخ بە کون کردنی ھێندێک لە بۆرییەکانی نەوتی خاو لە ھەرێمی نەوتیی «زوبەیر» دەستی کردووە بە دزینی نەوت و بە قاچاخ بردنی لە ڕێگای وشکانییەوە.

342/