AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٩:٤٤:٥٠ د.ن
1327360

شەرمەزارکرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لەلایەن سوریاوە

وەزیری دەرەوەی سوریا بڕیارنامەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان دژ بە ئێران و کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوای بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان شەرمەزار کرد.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سوریا، گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و ھەروەھا و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان تاوتوێ کرا.

لەم وتووێژەدا وەزیری دەرەوەی سوریا دەرکردنی بڕیارنامەکەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمە نێودەوڵەتییەکانی لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان شەرمەزار کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی تشرینی دووەم، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ھاندانی ئاڵمانیا، بڕیارنامەی دژە ئێرانیی پەیوەست بە خۆی وتەنی «دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران»ی پەسەند کرد.

پەسەندکرانی ئەم بڕیارنامەیە بەو مانایەیە کە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ دامەزراندنی «لێژنەیەکی بەدوادا چوونی ڕاستییەکان» سەبارەت بە بوختانی «پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن ئێرانەوە» لە نائارامییەکانی ئەم دواییەدا.

342/