AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٥:٣٧:٤١ د.ن
1327066

دانپیدانانی سکرتێری گشتیی ناتۆ بە ڕەنج و کەسەری خەڵکی ئەورووپا بەهۆی پشتیوانی لە ئۆکراینا

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور" ناتۆ" دانی دانا کە ئەورووپیەکان باری سەرەکی پشتیوانی کردنی ماڵیی لە ئۆکرانیان لەسەرشانە.

ئەورووپیەکان ئەم ڕۆژانە هەروا لەگەڵ قەیرانی وزەی سەرچاوەگرتوو لە شوێنهات و دەرنجامەکانی بایکۆتی ڕۆژئاوا وئەمریکا لەدژی ڕووسیا وئەنجامی ناردنی چەک بۆ ئوکرانیا ڕووبە روون.

ینس ستولتنبیرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ بە دان دانان لەسەر رەنج وکەسەری خەڵکی ئوروپا لەبەر لاگری مالیی و چەکەمەنی لە ئۆکراینا وتی: بەرزبوونەوەی خەرجەکانی مادەی خۆراکی ووزە بە مانای ڕۆژگاری زۆر سەخڵەت بۆ زۆرێک لە بنەماڵەکان لەم کێشوەرەدایە.

ستولتنبیرگ وتیشی کە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ هەتا ئێستاکە نزیک بە ٤٠ ملیار یۆرۆیان لە چوارچیوەی چەک ڕەوانەی ئۆکراینا کردووە. سکرتێری گشتیی ناتۆ بەڕاگەیاندنی ئەمەکە تایبەت ترین دابینکەری چەک بۆ ئۆکراینا لە نێوان وڵاتانی ئەندامی ئەم رێکخراوەیە ئەمریکا وبەریتانیان وتی: ئەم نیگەرانیە لەئارادایە  کەئەندامە بچوکترەکانی ناتۆ پاشەکەوتی چەکەمەنیان تەواو دەبێت ولە بەردەوامی لاگری لە ئۆکراینا بکەونە هەوڵ و تەقالا. ژمارەیەک لە کاربەدەستانی ئاسایشتی ئەورووپا لەبارەی قاچاخی چەک لە ئەورووپا هۆشداریان داوە ووتوویانە چەک گەلێک کە بۆ ئۆکراینا لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەنیردرێت ئەگەریی هەیە لە کۆتایی دا بکەوێتە دەستی گروپە تاوانبارەکان

342/