AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٥:٣٧:١٤ د.ن
1327065

ڕەخنەی سەرۆکی «پارتی بەرەی گەل»ی کۆماری ئازەربایجان لەسەر لێدوانەکانی دژە ئێرانیی «ئیلهام عەلییەف»

«عەلی کەریم لی» سەرۆکی «پارتی بەرەی گەل»ی کۆماری ئازەربایجان، بە توندی ڕەخنەی لە لێدوانەکانی دژە ئێرانیی «ئێلهام عەلییەف» گرت و بە قسەگەلێکی ھەڵسەنگاند کە بەس بۆ بەکارهێنانی ناوخۆییە.

سەرۆکی پارتی «بەرەی گەل»ی کۆماری ئازەربایجان وتی: قسەکانی دژە ئێرانیی «ئیلهام عەلییەف» ڕاستبێژانە نین و مەبەست لەم لێدوانانە بۆ ڕازیکردنی کەشی ناوخۆییە.

«عەلی کەریم لی» وتی: دەستەڵاتی «ئیلهام عەلییەف» توانای چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان و کێشەکانی گەندەڵیی دارایی و پشێوییەکانی دیکەی لە کۆماری ئازەربایجان نییەو زۆر باش دەزانێت کە لەم دۆخەدا خەڵکی کۆمەڵگا دروشمی نەتەوەیی و سۆزدارانە پەسەند دەکات.

سەرۆکی پارتی «بەرەی گەل»ی کۆماری ئازەربایجان وتیشی: ھەر لەبەر ئەمە «ئیلهام عەلییەف» ماوەیەک بە دروشمی «قەرەباغ»، ماوەیەکیش بە دروشمی «زەنگزور» بیروڕای گشتیی ھەڵخەڵەتاندو لە ئێستادا بە ھێنانە ئارای دروشمگەلی دژە ئێرانی ھەوڵ دەدات تەنگژە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی کۆماری ئازەربایجان بشارێتەوە.

«عەلی کەریم لی» وتیشی: شرۆڤەکانی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا دەر دەخەن کە «ئیلھام عەلییەف» قەت ناتوانێ خەڵک ھەڵخەڵەتێنێ.

سەرۆکی پارتی «بەرەی گەل»ی کۆماری ئازەربایجان وتیشی: جەماوەری کۆماری ئازەربایجان  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێڕای ڕەخنە گرتن لە «ئیلھام عەلییەف»ی سەرۆک کۆمار لەمەڕ بەڕێوەبەرایەتیی وڵات بە لێنەھاتوو زانیوە کە توانایی خزمەتکردنی دە ملوێن شارومەندی نییە.

«عەلی کەریم لی» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەردەوام دەنووسن: ئەو دەستەڵاتەی کە ھەتا ئەم ڕادەیە مافی جەماوەرەکەی خۆی پێشێل دەکات، چلۆن دەتوانێ لە بارەی دابین کرانی مافی کەسانی تر بانگەشە بکات؟

342/