AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٥:٣٦:٤٦ د.ن
1327064

ئەردۆغان: ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ سوریا بە هیچ شێوەیەک دوور نییە

سەرۆکی تورکیا بە ئاماژەدان بە هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و قاهیرە، هەروەها باسی لە ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا کرد.

ئەم لێدوانەی ئەردۆغان لە هەلومەرجێکدایە کە سوپای تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەی لە ناوچەکانی باکوری سوریا زیاد کردووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بیر لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سوریا دەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆککۆماری تورکیا ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی سووریا ورووژاندووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم پرسە بە هیچ شێوەیەک دوور نییە.

ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە ئەگەری ئەوە هەیە لە داهاتوودا هەموو شتێک لە سوریا ئاسایی بێتەوە، وەک ئەوەی لە میسر ڕوویدا.

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی کە هیچ دوژمنایەتییەکی هەمیشەیی لە سیاسەتدا نییەو ھەروەھا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دانوستانەکان لەگەڵ قاهیرە لەسەر ئاستی وەزارەت بەردەوام دەبن و دواتر لەگەڵ سەرۆکی میسر کۆدەبێتەوە، وتیشی: لە دیدار لەگەڵ سیسی  لەسەر بەردەوامیی دانوستانەکان لەنێوان دوو وڵات لە ئاستی وەزیران دا ڕێککەوتین.

342/