«ئەکرەم ئەلکەعبی» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجبای عێراق ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ «میخائیل بۆگدانۆڤ» بریکاری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری هەرێمی ڕۆژئاوای ئاسیا لە ڕووسیا دیدارو وتووێژی کرد.
ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق ڕایگەیاند، ئامادەین کاربکەین بۆ باشترین پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و عێراق.
پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و عێراق لەم ساڵانەی دواییدا پەرەی سەندووە، بەتایبەتی لە بواری پرسی بەرگریدا.
بەرلەمە «عەبدۆڕەحمان حسەینی» باڵوێزی عێراق لە مۆسکۆ داوای ھاوکاریی نێوان ڕووسیاو عێراقی کردبوو لە بواری نەوت، پیشەسازی،بازرگانی و ڕێنمایی تەندروستی.
342/