AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٥:٣٣:٣٨ د.ن
1327058

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە: ئێران هیچ هاوکارییەکی لەگەڵ «لیژنەی بەدوادا چوونی ڕاستییەکان»دا نابێت

لە کاردانەوە بە بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ھیچ ھاوکارییەکی لێژنەی سیاسیی ناسراو بە خۆیان وتەنی «لیژنەی بەدوادا چوونی ڕاستییەکان» ناکات. .

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی تشرینی دووەم، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ھاندانی ئاڵمانیا، بڕیارنامەی دژە ئێرانیی پەیوەست بە خۆی وتەنی «دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران»ی پەسەند کرد.

پەسەندکردنی ئەم بڕیارنامەیە بەو مانایەیە کە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ دامەزراندنی «لێژنەیەکی بەدوادا چوونی ڕاستییەکان» سەبارەت بە بوختانی «پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن ئێرانەوە» لە نائارامییەکانی ئەم دواییەدا.

«ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی حەوتانەدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆیی و بیانی ، وێڕای ئاماژە کردن بە ھەنگاوی دژە ئێرانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: بەکارھێنانی بەپەلەی میکانیزمی مافی مرۆڤ و بەکارهێنانی ئامرازانەی ئەم جۆرە میکانیزمانە لە دژی وڵاتانی سەربەخۆ ڕەت کراوەو ئیدانە کراوەو ھیچ یارمەتییەکی پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ نادات.

ئەم دیپلۆماتکارە ئێرانییە وتووشیەتی:گومانی تێدا نییە کە حکومەتەکانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت حکومەتی ئەمریکا و بەشێک لە حکومەتە هاوپەیمانەکانی ڕۆڵیان هەبووە لە هاندانی ئاژاوەگێڕییەکان لە ناوخۆی ئێراندا و زانیاریی ڕێک و پێکیش لەو بارەیەوە هەیەو زانیارییەکانیش لە چوارچێوەی جیاوازدا خراونەتە بەردەستی باڵوێزانی بیانیی سەقامگرتووی تاران.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وتیشی: ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان و شارومەندانی وڵاتانی جیاجیا لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی بەشێک لە شارەکانی ئێران دەستبەسەر کراون و بەڵگەی جێی بڕواش سەبارەت بە ڕۆڵگێڕانیان لە هاندانی ئاژاوەگێڕییەکان لە ئاردایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت به تۆمەتی ئەمریکا له دژی ئێران لەمەڕ هێرش بۆ سەر نەوتبەرەکەی ئیسرائیل وتی: تۆمەتبارکردنی بە درۆینەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڵوێستی ناسراوی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی و هاوپەیمانەکانیەتی، کۆماری ئیسلامی ئەوەندە بوێریی ھەیە کە بەرپرسیارێتی ھەر کارێک کە دەیکات، بە ئەستۆ بگرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە چالاکیی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژە ئێران لە هەرێمی کوردستانی عئێراقیش وتی: هەرێمی کوردستانی عێراق بەشێکە لە خاکی ئەو وڵاتەو دەبێ دەوڵەتی ناوەندیی عێراق ئەرکە یاساییەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو دەسەڵاتی خۆی بۆ پاراستنی خاکەکەی کەڵک وەردەگرێت و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت دەستدرێژی بکاتە سەرئاو و خاکی ئێران.

342/