AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٥:٣٢:٣٤ د.ن
1327056

گەیشتنی تیجارەتی دەرەکی ئێران بە ٦٩و نێو ملیار دۆڵار

وتەبێژی گومڕکی ئێران ڕایگەیاند: تیجارەتی دەرەکی گەیشتە ٦٩ ونێو ملیار دۆڵار.

سەیید مۆرتەزا عیمادی" وتەبێژی گومڕکی ئێڕان وتی: لە کۆی تیجارەتی دەرەکی وڵات، ٣٧ملیار و ١١٦ ملیۆن دۆڵار بۆ هاوردەکران و٣٢ملیارو ٣٦٨ ملیۆن دۆڵار بۆ هەناردەکران تەرخان درابوو.

وتەبێژی گومڕکی ئێران، لەبارەی گۆڕانی بایەخی هەناردەکران و هاوردەکرانی وڵات لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵ ١٤٠١یش وتی: لەم ماوەیە بایەخی هەناردەکرانی نانەوتی ٤.٤٤% و بایەخی هاوردەی ١٥.٢٥ % بەرزبوونەوە پێشان دەدات.
عیمادی وتی: لەهەشت مانگی ئەمساڵ قەبارەی کیشی هەناردەکرانی نانەوتی ٧٠ ملیۆن و٤٠٢هەزارتەن وقەبارەی کیشی هاوردەکرانی ٢٣ملیۆن و٤٠٥ هەزارتەن بووە. وتەبێژی گومڕک وت: زۆربەی هەناردەکران لە هەشت مانگی ئەمساڵ تەرخان درابوو بە  چین، عیراق، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، تورکیا و هێندوستان.

342/